فوئاد حسێن: ئێران دراوسێیەكی بەوەفایە و ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هەڕەشەی لێبكرێت

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت،  ئێران دراوسێیەكی بەوەفایە و ڕێگەنادەن لە خاكی عێراقەوە هەڕەشە لە دراوسێكانی بكرێت.

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندی عێراق لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی حكومەتی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوە.

فوئاد حسێن باسی پەیوەندیی پتەوی نێوان عێراق و ئێرانی كردووە و بەپێی میدیای عێراقی ناوبراو ڕایگەیاندووە، ئێران وڵاتێكی بەوەفایە و جەختیكردووەتەوە لەوەی “عێراق ڕێگەنادات خاكەكەی بۆ هەڕەشەكردن لە وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی ناوچەكە و دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران و پەرەسەندنەكانی جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیا تاوتوێكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکەی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share