بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، توانیویانە دوو كەس دەستگیربكەن كە بەشێوازی جیاجیا و بە فێڵ پارەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییان كردووە به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا كه به وته‌ی خۆیان چه‌ند تۆمه‌تبارێك فێڵیان لێكردون بڕێك پاره‌یان به بڕی جیا جیا به فێڵ لێوه‌رگرتون، دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه”.
باسی لەوەشكردووە، “ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان به سه‌رپه‌رشتی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری و به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك و بنكه‌ی ئاسایشی بۆسكێن توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكەین به ناوه‌كانی (ئ، ف، ڕ) هه‌روه‌ها (ك، ع، ش)”.
ڕوونیشیكردەوە، تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌می دادوه‌ر و پۆلیسدا دانیانناوه به تاوانه‌كانیان كه به‌یه‌كه‌وه فێڵیان له چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كردوه به نیازیش بوون فێڵ له چه‌ند كه‌سی تر بكه‌ن”.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، “تۆمه‌تبارەكان به شێوازێك فێڵكردنه‌كانیان ئه‌نجامداوه كه بۆ هه‌ر جارێك یه‌كێكیان ته‌له‌فۆنی بۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كردووە و داوای لێكردووە كه هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ناو ماڵی بۆ بگوازێته‌وه، دواتریش ناوی شوێنێكی نادروستی به شۆفێره‌كه ده‌دا، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ش لە لای شۆفێره‌كه، دواتر كەسێكی دیكه‌ی ڕاده‌سپارد له شوێنێك چاوه‌ڕێی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه بكات، ئینجا هه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره داوای له شۆفێره‌كه ده‌كرد كه بڕێك پاره بدات به‌و كه‌سه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێگا چاوه‌ڕێی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌لوپه‌لێكی ئۆتۆمبێلی بۆ بهێنێت، به‌ڵام له ڕاستیدا كه‌لوپه‌له‌كان له‌كاركه‌وتوو بوون و هیچ به‌هایه‌كیان نه‌بوو”.
دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه دواتر تۆمه‌تباره‌كان ته‌له‌فۆنه‌كانیان له‌كارده‌خست
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، “دوای وه‌رگرتنی پاره‌كه دواتر تۆمه‌تباره‌كان ته‌له‌فۆنه‌كانیان له‌كارده‌خست، بۆچه‌ندینجار هه‌ر هه‌مان ئه‌و شێوازی فێڵكردنه‌یان به‌كارهێناوه به‌رامبه‌ر به چه‌ند شۆفێرێكی دیكه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر”.
باسی له‌وه‌شكرد، دادوه‌ر بڕیاریدا به ڕاگرتنی تۆمه‌تباران به پێی ماده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتو له تاوانه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه”.