عامری: شەڕی شیعە و شیعە ڕوونادات

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕەتیدەكاتەوە شەڕی شیعە و شیعە ڕووبدات و دەشڵێت، پێویستە لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا كازمی بكرێت.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، لە وتارێکدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، “هەرکەسێک هێرشیکردووەتە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، “پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و ئەنجامدەرانی بدرێنە دادگا”.

وتیشی، “پێویستە ئەوانە ئاشکرا بکرێن کە فەرمانیانداوە بە هێرشکردنە سەر خۆپێشاندەران.”

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح جەختی لەوەشكردەوە، “پارە دراوە بۆ ئەوەی شەڕی شیعی- شیعی دروستبێت، بەڵام ئەمە بەهیچ شێوەیەک ڕوو نادات، چونكە عەلی سیستانی مەرجەعی ئاینی هەیە”.

لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە، عامری پێیوایە، “هەڵبژاردن هاککراوە و کۆمیسیۆنیش زۆر بە خراپی هەڵبژاردنی بەڕێوەبردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناکۆکیی نێوان پەرلەمانتارانی کورد و عەرەبەوە دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی بەهۆی ناکۆکی نێوان ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی فەتح بۆ…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: دووشەممە مووچەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت

بە گوێرەى زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژى دووشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆران دەستپێبکات. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی…
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share