کەسێک دەستگیرکرا ناوەندێکی بۆ پەرەپێدان و ڕاهێنانی داعش هەبووە

لە ئەمریکا کەسێک دەستگیرکرا کە ناوەندێکی بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە چەکداری داعش هەبووە و ڕاهێنانی پێکردوون.

وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاشکرایکرد، کەسێکیان لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ دەستگیرکردووە، کە ناوەندێکی ئامادەکردووە و لەوێوە ڕاهێنانی بەو کەسانە کردووە کە بەنیازبوون بچنە ڕیزەکانی داعشەوە ڕەوانەی ناو ڕێکخراوەکەی کردوون.

ئەو کەسە تەمەنی45 ساڵە و ناوی هێرمان لیڤۆن وێڵسۆن-ە، لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی ئەمریکادا هاتووە، تۆمەتبارەکە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کردووە لەناویاندا داعش و ناوەندێکیشی بۆ پەرەپێدان و ڕاهێنان بە چەکدارەکانی ئەو ڕێکخراوە دامەزراندووە.

ناوەندەکەی سەرەڕای بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی داعش ڕاهێنانی سەربازیی پێکردوون و ئامادەیکردوون بۆ هێرش و کوشتن لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمریکا.

بابەتی پێشتر

بارودۆخی عێراق بازاڕی ئۆتۆمبێلی لە هەرێم سست كردووە

بابەتی دواتر

دەیان كەسی پەیوەندیدار بە داعش لە كامپی هۆل دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share