بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاشکرایکرد، لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە، لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەستدەکرێت بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
بەپێی ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی، هەموو 10 ساڵ جارێک، گۆڕانکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکاندا دەکرێت و حکومەتی عێراقیش دەیەوێت پابەندبێت بەو ڕێککەوتنەوە.
لەسەر ئەو پرسە، لیوا تاریق ئیسماعیل، بهڕێوهبهری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاندووە، “سیستمی نوێکردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئامادەیە و سەرەتای ساڵی 2022 دەستدەکرێت بە گۆڕانکارییەکان”.
بەپێی زانیارییەکان، تابلۆی هەڵبژێردراوی ئەمجارە کە لە عێراق بەکاردەهێنرێت، هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپایە و باریک و درێژە.
بهڕێوهبهری هاتوچۆی عێراق ئاشکرایکردووە، نزیكهی 7 ملیۆن 26 ههزار و 106 ئۆتۆمبێل له عێراقدا ههن، به ههرێمی كوردستانیشهوه.
گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستانیش دەستیپێکردووە و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “ئێستا شۆفێران دەتوانن بەشێوەی ئارەزوومەندانە، تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن”.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 30 ساڵە تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بە یەک جۆر نووسین و ژمارە دەرکردنی تابلۆکان بەردەوامی هەبووە.