پەروەردەی سلێمانی: گواستنەوەی مامۆستایان ڕابگرن و لارینەبوونیش مەدەن بە هیچ دەرچوویەك

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، داوا لە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكات گواستنەوە و دانانی كاتیی مامۆستا ڕابگرن و لارینەبوونیش نەدەن بەهیچ دەرچوویەكی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ وانەبێژی.

لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەبەرئەوەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن بەگشتیی زیاتر لە 50 ڕۆژە دەستیپێكردووەتەوە و كاتی ئامادەكارییە بۆ تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی یەكەم، تكایە لە بەرواری 11/11/2021 بەوردیی ڕەچاوی ئەم خاڵانەبكەن :

1- گواستنەوە و دانانی كاتیی مامۆستایان ڕادەگرین و بەهیچ شێوەیەك لارینەبوون مەنووسن بۆ مامۆستا .

2 -لەئێستادا سەرجەم شاغیرەكان پڕكراونەتەوە و سەرقاڵی ڕێكخستنەوەی بەشەوانەی وانەبێژەكانین لەنێوان خوێندنگەكان بەپێی پێوستیی پسپۆڕییەكانیان بەو وانەبێژانەی كە فەرمانی دانانی ئەم ساڵیان هەیە، بۆیە پێویستیمان بە دانانی وانەبێژ نەماوە تكایە لاری نەبوون مەدەن بەهیچ دەرچوویەك بۆ وانەبێژی.

3 -گواستنەوەی خوێندكاریش لەنێوان قوتابخانە و خوێندنگەكانی سلێمانی ڕابگرن، چونكە كات نەماوە.

4- ئەوخوێندكارانەی كە دەیانەوێت جۆری خوێندنەكانیشیان بگۆڕن (لە ئەكادیمی بۆ پیشەیی یان بەپێچەوانەشەوە) بەهەمانشێوە ڕابگیرێت چونكە كات نەماوە، تكایە پابەندبن.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی نەوت ڕاگیرا و تەنها نیوەی بەنزینەكەی بەغدادیش دەنێردرێت

بابەتی دواتر

شاندی یەكێتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر هەماهەنگیی قۆناغی داهاتوو تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران “. د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share