پاسپۆرتی سلێمانی بەرچاوڕوونی لەبارەی ڕێگا یاساییەكانی كۆچ دەدات

ڕێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزا بڵاودەکاتەوە

بۆ دوورخستنەوەی هاوڵاتییان لە ڕێگای قاچاخ و نایاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هەڵمەتێكی هاوكاری و ڕێنیشاندان دەربارەی ڕێگا یاساییەكانی كۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، “لەڕێگەی هەڵمەتێکی میدیاییەوە هاوکار و ڕێنیشاندەری هاوڵاتییانی خۆشەویست دەبین، بۆئەوەی بەڕێگەیەکی یاسایی کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا بکەن، نەک ڕێگەی مەرگەسات و قاچاخ و نایاسایی بگرنەبەر”.

پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، لەڕێگەی پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ڕێگا یاساییەکانی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، ڤیزای کارکردن، ڤیزای نەخۆشی و چەند جۆرێکی دیکە لە ڤیزا بڵاودەکاتەوە.

هاوكات ئامانجی ئەو هەڵمەتە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت، بۆ ئەوەیە “هاوڵاتییان بەڕێگایەکی سەلامەت و یاسایی کۆچبکەن، بۆئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان دووربن لە مەترسییەکانی ڕێگای کۆچی نایاسایی”.

داواش لەهەر كەسێك دەكات كە “دیمەنەكانی ژن و منداڵ و گەنج و پیرەکانی ڕێگای کۆچ ناخی هەژاندوون، هاوکاربن بۆئەوەی چیتر هاوڵاتییانی کورد لەو ڕێگایە نەبنە قوربانی و ڕێگری لەو نەهامەتییە بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو…
Total
0
Share