هیومان ڕایتس وۆچ: یاسایەكی ئێرانی ژیانی ژنان دەخاتە مەترسییەوە

داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد “بەخێرایی یاساكە هەڵبوەشێننەوە”.

ڕێكخراوی بەرگریی مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، یاسای نوێی “دانیشتووانی گەنج و پارێزگاریی خێزان” لە ئێران بەشێوەیەكی گەورە مافەكانی ژنان پێشێلدەكات لەڕووی تەندروستیی سێكسی و وەچەخستنەوە و تەندروستی و ژیانی دەخاتە مەترسییەوە.

ڕێكخراوەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد “بەخێرایی یاساكە هەڵبوەشێننەوە” كە مافەكانی مرۆڤ سنوورداردەكات.

لە 1ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنی داڕشتنەوەی دەستووری ئێران ڕەزامەندیی لەسەر یاسای “دانیشتووانی گەنج و پارێزگاریی خێزان” دا، كە دابەشكردنی بێبەرامبەری هۆكارەكانی ڕێگری لە سكپڕی لەچوارچێوەی چاودێریی تەندروستیی گشتی قەدەغەدەكات، ئەگەر سكپڕبوونەكە هەڕەشە نەبێت لەسەر تەندروستیی ژنەكە.

پرۆژەیاساكە بۆماوەی حەوت ساڵ بە كاركردوو دادەنرێت، بڕیارە پرۆژەكە، كە بۆ یەكەمجار پەرلەمان لە 16ی ئازار پەسەندیكرد، بە كارپێكراو دادەنرێت كاتێك واژووی لەسەر دەكرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەكرێتەوە، پێشبینیش دەكرێت ئەو هەنگاوە لەماوەی مانگی داهاتوودا بێت.

بەپێی یاسای ئێستا، دەكرێت لەباربردنی منداڵ بەشێوەی یاسایی لەماوەی چوار مانگی یەكەمی سكپریدا بكرێت ئەگەر سێ پزیشك كۆكبن لەسەر ئەوەی سكپڕییەكە هەڕەشە لە ژیانی ژنەكە دەكات، یان منداڵەكە ناتەواویی جەستەیی و مێشكی هەیە، كە دەشێت دۆخێكی دژوار بۆ دایكەكە دروست بكات.

بەپێی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێژەی لەباربردنی نادروست چوار هێندە بەرزترە لەو وڵاتانەی یاسای ڕێگری لە لەباربردنی هەیە بەراورد بەو وڵاتانی لەباربردن تیایاندا بەپێی یاسا ڕێگەپێدراوە.

لە ساڵانی دواییدا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی چەندین جار جەختی لەسەر پێویستی ئێران بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان كردووەتەوە.

لە بەرامبەردا لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دۆخی دژواری ئابوری و كەڵەكەبوونی كێشە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران هاندەربوون بۆ كەمكردنەوەی وەچەخستنەوە، هەروەك ڕێژەی هاوسەرگیری لە ئێران بەڕێژەی 8% لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا كەمیكردووە.

بابەتی پێشتر

ئاو.. دایکی قەیرانەکان

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: ئەمریكا و ڕوسیا بە توركیایان وتووە ناهێڵین هێرشبكەیتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
Total
0
Share