کۆمۆدۆ ” Komodo dragon” کە جۆرێکی دەگمەنی خشۆکە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە، کەئێستا ژمارەیان لە جیهاندا 1400 دانە تێناپەڕێنێت.
بەپێی ئامارێکی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت، ئەو جۆرە خشۆکە کە بە “Komodo drago” ناودەبرێت لەجیهاندا ژمارەیان 1400 دانە دەبێت و یەکێکە لەو گیاندارانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
The Komodo dragon has been edging towards extinction, and was recently classified as “endangered” by the International Union for Conservation. pic.twitter.com/uJu7XOZ7mQ
— South China Morning Post (@SCMPNews) November 9, 2021
ئەو خشۆکە لە دورگەیەکی ئەندەنوسیا هەن کە دورگەی کۆمۆدۆ-یە، بەپێی یەکێتییەکە “ئێستا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە”.
خشۆکی کۆمۆدۆ بە گەورەترین و قورسترین جۆری خشۆک دادەنرێت لەسەر زەوی.
هۆکاری مەترسییەکانی نەمانی ئەمجۆرە خشۆکە بەپێی یەکێتییەکە بۆ گۆرانکارییەکانی ئاووهەوا دەگەڕێتەوە.