قوباد تاڵەبانی بۆ پلاسخارت: هاوکارمان بن لە بەرەوپێشبردنی ڕێچکەی چاکسازی و ئازادیی ڕادەربڕین

ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق کۆبوونەوە و قوباد تاڵەبانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هاوکاریان بن لە بەرەوەپێشچوونی ڕێچکەی چاکسازی و ئازادی ڕادەبڕین لە هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ” جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی دەربڕىووە بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجەی عێراق و ڕاشیگەیاندووە بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغداد بکەینەوە”.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لە‌بارە‌ی بارودۆخی ئێستاى عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، سەربارى تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لەوبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون، کەپێویستە پەیوەندییەکی تەندروست و باشتر هەبێت لەنێوانیاندا.

سە‌بارە‌ت بە‌ ھە‌ڵبژاردنە‌كانی داهاتووی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق، هەردوولا ھاوڕابوون كە‌ دە‌بێت پرۆسەیەکی ھە‌ڵبژاردنی بێگە‌رد بەرێوەبچێت و نە‌تە‌وە‌ یە‌كگرتووە‌كانیش رۆڵی خۆی ببینێت لەچاودێریکردنی پرۆسەکەدا.

لە‌بارە‌ی چاكسازییە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێم، قوباد تاڵەبانی ئاماژە‌ی بە‌وە‌داوە، كە‌ بەردە‌وامن لە‌ ئە‌نجامدانی چاكسازی لە‌سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كان و جە‌ختیكردە‌وە‌، پێویستە‌ كۆمە‌ڵگەی نێودە‌وڵە‌تی ھاوكاری ھە‌رێمی کوردستان بکات بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر رێچكە‌ی دروستی چاكسازی و فراوان كردنی ئازادییە‌كان و بەرجەستەکردنی بە‌ھاكانی دیموكراسی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share