بەهۆی دزینی سەری مەنهۆڵ دوو تۆمەتبار ده‌ستگیركران

پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كه‌ سه‌ری‌ مه‌نهۆڵ ‌و ئاوەڕۆی شه‌قامه‌كانی‌ ناو قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخانیان دزیبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دزینی‌ سه‌ره‌ مه‌نهۆڵ‌ و مه‌جاری‌ له‌ شه‌قامه‌كانی‌ ناو قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان زیادیكردبوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن ‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه”‌.

پۆلیس ئاشكرایكردووە، “له‌ ئێستادا هه‌ریه‌ك له ‌تۆمه‌تباران (أ، أـ ع) له‌دایكبووی‌ 2002 و (م، أ، د) له‌دایكبووی‌ 1995 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

چەند وەزیرێكی حكومەتی هەرێم لەبارەی كۆچبەرانەوە لە كۆبوونەوەدان

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 256 ئۆتۆمبێلی سەربازی و شەڕكەری دایە پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتربوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە شاری سلێمانی…
Total
0
Share