ئەنتۆنی بلینكن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئەنجامدا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەر هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی پەیوەندیی بە سەرۆك كۆماری عێراقەوە دەكات، هاوپەیمانیی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراقدا دووپاتكردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی سێشەممە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەر هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامداوە.

بلینكن هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی بە هێرش بۆسەر سەروەریی عێراق وەسفكردووە، هاوبەشیی ئەمریكاشی لەگەڵ حكومەتی عێراق و گەلەكەی بە جێگیر ناوبردووە.

درەنگانێكی شەوی یەكشەممە لە ڕێگەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشكرایە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانیی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

لە هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌لی پزیشكیدا گیرا

بابەتی دواتر

باکووری کوردستان.. بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکەوە دەیان کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share