بەدرێژایی 30 ساڵ نەخۆشخانەیەكی ژاپۆن ئاوی تەوالێتی بۆ خواردنەوە بەكارهێناوە

هەڵەكە لەكاتی بونیادنانی نەخۆشخانەكەدا ئەنجامدراوە

نەخۆشخانەیەك لە ژاپۆن “بە هەڵە” ئاوی تایبەت بە تەوالێتی بەدرێژایی 30 ساڵ وەك ئاوی خواردنەوە بەكارهێناوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) لە میدیا ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتەوە ئاماژەی پێداوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (یومیوری شیمبۆن)ی ژاپۆنی، ئیدارەی نەخۆشخانەی ئۆساكا لە 20ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ئاشكرایكردووە كە هەندێك لە بۆرییەكانی ئاوی بەلوعە بەشێوەیەكی نادروست بەستراون، ئەمەش بووەتە هۆی بەستنەوەی ئاوی خواردنەوە بە ئاوی تەوالێتەكانەوە.

كێشەكە لەئاكامی هەڵە لە پێكەوەبەستنی بۆرییەكان ڕوویداوە، لەكاتی دروستكردنی نەخۆشخانەكەدا لە ساڵی 1993.

گرفتەكە نزیكەی 30 ساڵی خایاندووە، واتە لە كردنەوەی نەخۆشخانەكەوە لە ساڵی 1993، دەركەوتووە 120 بەلوعە كێشەی تەكنیكی هەیە.

سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی درێژی خایاندووە، بەڵام كەس پێی نەزانیوە، تا ئەوكاتەی نەخۆشخانەكە ئامادەكاری كردووە بۆ دروستكردنی بینایەكی نوێ بۆ دەستنیشانكردن و چارەسەر، لەوكاتەدا كێشەكە ئاشكراكراوە كە دەست بە بونیادنانی بیناكەی كراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، نەخۆشخانەكە هەفتەی جارێك لێكۆڵینەوە لە ڕەنگ و تام و بۆنی ئاوەكە كردووە، هەروەها هیچ مەترسییەكی تەندروستی بەدرێژایی ئەو ساڵانە ئاشكرانەكراوە.

بابەتی پێشتر

وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدادە.. ئامانجەكەی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

لە هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆری كه‌لوپه‌لی پزیشكیدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share