وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدادە.. ئامانجەكەی ئاشكرادەكرێت

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتی شاندێکی ڕەوانەی بەغداد کرد، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

ستران عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە دوو كۆبوونەوەی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بڕیاردرا، یەكێتی چاودێری ئەو دۆخە بكات كە لە بەغداد هەیە و شاندێك ڕەوانە بكات بەهۆی ئەوەی ڕووداوەكان بەپەلە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت”.

وتیشی، “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی سەرکردایەتیی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە (خالید شوانی، د. مەجید و ڕێبوار تەھا) گەیشتنە بەغداد و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن تاوەكو بۆچوونی لایەنەكان بزانن لەبارەی پێكهێنانی حكومەت و ئاراستەی ھێز و لایەنەکان و ژینگەی تەوافوقی دوای هەڵبژاردنەكان بزانێت، پاشان شاندەكە ڕێگە خۆش دەكات كە وەفدێكی دیكەی باڵای یەكێتی سەردانی بەغداد بكەن”.

بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی ئاشكراشیكرد، “لە ئێستادا وەفدێکی باڵامان لەهەرێم خەریكی گفتوگۆیە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و سەردانی لایەنەكانی دیكەش دەكات بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان، تاوەكو كورد بەیەك تیم كاربكات لە بەغداد، بۆیە ئەگەر ئەوان لەگەڵ یەكێتی هاتنە بەغداد باشتردەبێت، یان ئەوەتا یەكێتی ڕاسپێرن كە نوێنەرایەتی ئەوان بكات”.

ستران عەبدوڵڵا، جەختی لەوەشكردەوە، یەكێتی پێیوایە، “كورد لەبەغداد یەك دەنگ بێت و یەك پرۆژەی سیاسی هەبێت باشترە، بۆیە ئەگەر لایەنەكانی دیكە ئامادەیی ئەوەیان نەبێت یەكێتی نایەوێت كارەكانی خۆی پەكبخات”.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندەران لە هەوڵەكان بۆ چوونە ناوچەی سەوز بەردەوامن

بابەتی دواتر

بەدرێژایی 30 ساڵ نەخۆشخانەیەكی ژاپۆن ئاوی تەوالێتی بۆ خواردنەوە بەكارهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت
سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەك مانگ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا ماوە بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022…
Total
0
Share