تەقینەوەیەك لە بارەگایەكی حەشدی توركمانی قوربانیی لێكەوتەوە

كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لەناو بارەگایەكی حەشدی توركمانی لە گوندی توركەڵانی سەر بە پارێزگای كەركوك ڕوویداوە، دوو كوژراو و چوار برینداری لێكەوتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە ناو بارەگایەكی حەشدی توركمانی لە گوندی توركەڵاتی باشووری كەركوك ڕوویداوە.

وتیشی، تائێستا نەزانراوە هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە، بەهۆی بۆردوومانەوەە بووە، یان تەقینەوەی چەك و تەقەمەنی بووە، بەڵام دوو چەكدار کوژراون و چواری دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

دەنگی ناڕازی دژی سۆلشایەر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

چوار تۆن ئاوی بەسەرچووی ڕادێتەری ئۆتۆمبێل لەناوبرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share