ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەكەی بەغداد ڕەوانەی هەرێم دەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بگاتە هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە خێراتر بكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێم دەكات.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گەیشتنی پارەكەی بەغداد، دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت.

وەزارەتی دارایی لە 25ی مانگی ڕابردووەوە دەستی بەدابەشكردنی مووچە كردووە، بەڵام پرۆسەكە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت و چەند شوێنێكی كەم مووچەی مانگی 10یان وەرگرتووە.

هەرچەندە وەزیری دارایی و بەرپرسانی حكومەت ئەو سستییە لە دابەشكردنی مووچە بۆ هۆكاری جیاجیا دەگەرێننەوە، بەڵام بەوتەی بەشێك لە پەرلەمانتاران، حكومەتی هەرێم سەرقاڵی دانەوەی قەرزەكان بووە، بەتایبەت قەرزەكانی دانەغاز و كێشەی كۆكردنەوەی داهاتی نەبووە.

بابەتی پێشتر

یەکێتی لە سلێمانی سەردانی لایەنەکان دەکات

بابەتی دواتر

سبەی چاڤی یەكەم ڕاهێنان بە یاریزانانی بەرشلۆنە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا…
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share