شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی لە دەوروبەری دیالە و قوربانی لێكەوتەوە، چەند چەكدارێكی داعشیش كوژران.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری ناحیەی عوزێم لە باكووری پارێزگای دیالە، داعش هێرشیكردووەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی.
هێرشەكە لەلایەن هەشت چەكداری داعشەوە كراوەتە سەر خاڵێكی سەربازیی لیوای دووی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی، بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك ڕووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوانیان ڕوویداوە.
میدیا عێراقییەكان ئاشكرایانكردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەكەدا دوو پۆلیس برینداربوون و چەند چەكدارێكی داعش كوژران، ژمارەیەكیشیان دوای شكاندنی هێرشەكە، هەڵاتوون.