679 ڕۆژە دیۆکۆڤیچ لە لوتکەدایە

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ نزیکی دوو ساڵە لە لوتکەی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەوەرەکانی بواری تێنسی سەرزەویدایە.

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەوەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بە کۆکردنەوەی 11.540 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەدا بەردەوامە.

ئەستێرە سڕبییەکە ماوەی 679 ڕۆژە، کە ساڵێک و دە مانگی تەواو دەکات، بەبێ ڕکابەر لە پلەی یەکەمدا بووە، هەروەها دانیێل میدڤیدێڤ-ی ڕوسی لە پلەی دووەمدا هاتووە، چاوەڕوانیش دەکرێت چەندین مانگی دیکە “نۆلیتۆ” لە پێگەکەیدا بمێنێتەوە، چونکە جیاوازی لە نزیکترین ڕکابەریەوە دوو هەزار و 900 خاڵە، ئەوەش هێزی دوو پاڵەوانێتی گەورەی گراند سلامی هەیە.

ڕیزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

  1. نۆڤاک دیۆکۆڤیچ 11540 خاڵ
  2. دانیێل میدڤیدێڤ 8640
  3. ئەلیکساندەر زڤیرێڤ 7840
  4. ستیفانۆس تسیتسیپاس 6540
  5. ئەندریێ ڕوبلێڤ 5150
  6. ڕافائێل نادال 4875
  7. ماتیۆ بیریتینی 4568
  8. کاسپەر ڕوود 4160
  9. هوبێرت هورکاز 3706
  10. یانیک سینەر 3350
بابەتی پێشتر

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ بە 117 ملیۆن محەمەد سەڵاح دەبەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share