توركیا: هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی تیرۆریستییە

كاردانەوەكانی وڵاتان بەرامبەر بە هەوڵی تیرۆركردنی كازمی بەردەوامن و توركیا هێرشەكە بە “تیرۆریستی” ناودەبات و داوای سزادانی بكەرانی دەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبارەی هێرشەكەوە بڵاویكردووەتەوە هاتووە، “زۆر بەتوندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەركۆنە دەكەین كە كرایەسەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت، “هیواخوازین ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارە ترسنۆكانەیە كە ئامانجی زیانگەیاندنە بە سەروەریی عێراق و سەقامگیرییەكەی، بەزووترین كات بناسرێنەوە و ڕووبەڕووی دادگا بكرێنەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی سەرچاوەی هێرشەكە”.

توركیا لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەیەوە جەتدەكاتەوە كە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی گەل و دەوڵەتی عێراق “لە شەڕی دژ بە تیرۆردا”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی: ئەوەی پێیوایە دەستی هێزەكانمانی پێناگات خەیاڵپڵاوە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح سەردانی كازمی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share