پارتی پشتی لە كاندیدەكەی خۆی كرد و دەنگی پێنادات

فراکسيۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بە ڕێبەر ئەحمەد کانديدی حزبەكەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نادەن و لە كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا دەنگ بە د. لەتيف رەشيد دەدەن.

دوای كشاندنەوەی كاندیدەكەیان، فوئاد حسێن سەرۆكی شاندی دانوستانكاری پارتی لە بەغداد ڕایگەیاند، خۆیان یەكلاكردووەتەوە و دەنگ بە د. لەتيف رەشيد دەدەن بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆك كۆماری عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێكیشدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، مەكتەبی سیاسیی پارتی هیواخوازە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار سەربكەوێت و شوان محەمەد پەرلەمانتاری پارتی لە بەغداد دەڵێت، “فەرمانمان پێكراوە دەنگ بە د. لەتيف رەشيد بدەین بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆك كۆماری عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای…
Total
0
Share