وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی ئیدانەدەكات

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق

دوای ئەو هێرشەی بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی لە بەغداد ئەنجامدرا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، هەستمان بە دڵخۆشی كرد كاتێك زانیمان سەرۆك وەزیران زیانی بەرنەكەتووە.

نێد پرایس، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، هەستمان بە دڵخۆشی كرد كاتێك زانیمان سەرۆك وەزیران هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە. ئەمە كارێكی تیرۆرستیی ڕوونە، كە بە توندی ئیدانەی دەكەین، پارێزەری دەوڵەتی عێراقی كردووەتە ئامانج”.

پرایس وتیشی، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پەیوەندی بەهێزدایە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كە ڕاسپێردراون بە پارێزگاری لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق.

واشنتن ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوكاریكردن لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە هێرشەكەدا، وتەبێژی دەرەوەی ئەمریكا وای وت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێك بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا، كازمی بە سەلامەتی لە هێرشەكە ڕزگاری بوو.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەكە كە ڕووبەڕووی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووەتەوە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانە بووە، كە ویستراوە شوێنی مانەوەی لە ناوچەی سەوزی بەغداد بكرێتە ئامانج، بەبێ ئەوەی كازمی زیانی پێبگات.

بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان هێرشەكە لەڕێی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە بووە.

هەندێك لە میدیا عێراقییەكان دەڵێن، لە هێرشەكەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی تیمی پارێزگاری تایبەتی كازمی برینداربوون.

لە یەكەم لێدوانیدا پاش هەوڵەكە، كازمی لە تویتێكدا سەلامەتی خۆی ڕاگەیاند و داوای “هێوركردنەوەی و خۆكۆنتڕۆڵكردنی لە هەمووان كرد لەپێناو عێراق”.

بابەتی پێشتر

هێرشێك بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

موقتەدا سەدر لەبارەی هێرشەكە: بەئامانجگرتنی عێراق و گەلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دروستكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبووندا چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورە هەیە

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە دروستكردنی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبووندا دۆسیەی گەندەڵی گەورەهەیە، لیژنەكەشیان چەند بەرپرسێك ڕەوانەی…
Total
0
Share