داوایەک ئاراستەى وڵاتانى ئیسلامى دەکرێت

وەزیرى بەرگریی پاکستان داواى یەکگرتن لە وڵاتانى ئیسلامى دەکات و پاڵپشتیی وڵاتەکەشى بۆ ئێرانیش نیشاندەدات

خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان هۆشداریدا لەوەى گەر “جیهانى ئیسلامى یەکنەگرن”، هەمووان تووشى هەمان چارەنووسى یەمەن و ئێران دەبنەوە.

وەزیرەکەى پاکستان پاڵپشتیی وڵاتەکەشى بۆ ئێران دووپاتدەکاتەوە و وتى، “بە هەموو هێزمانەوە پاڵپشتیی ئێران دەکەین”.

بەرەبەیانى دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکى چڕوپڕى بۆ سەر تاران و ژمارەیەک شار و ناوچەى دیکەى ئێران ئەنجامدا و بەهۆیەوە چەندین سەرکردەى سەربازى و زاناى ئەتۆمى کوژران، جگە لە تێکدانى ژێرخانى سەربازى و ئەتۆمى.

شەوى رابردووش ئێران بە هێرشێکى هاوشێوە وەڵامى ئیسرائیلى دایەوە و چەندین ناوچەى لە تەلئەبیب و شارەکانى دەوروبەر کردە ئامانج.

دواتریش هەردوولا بەشێوەى جۆراوجۆر هێرش و پەلاماردانیان بۆسەر یەکتر درێژەپێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share