وەزارەتی وزەی ئەمریکا داوای زیادکردنی بەرهەم لە ئۆپیک پڵەس دەکات

وەزارەتی وزەی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئۆپیک پڵەس دەکات بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن بەئامانجی ئاسانکاری لە وەرزی زستاندا.

بەر لە دوو ڕۆژ وڵاتانی ئۆپیک پڵەس دوای کۆبوونەوەی 23 ئەندامی هاوپەیمانییەکەی بڕیاریان دا لە مانگی کانونی یەکەمدا بەرهەمهێنانی نەوت ڕؤژانە 400 هەزار بەرمیل زیادبکەن.

ئەو داواکارییەی وەزارەتی وزەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوە و بڕیارەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس دێت، جگە لە ئەمریکا وڵاتانی گەورە بەکاربەری نەوت سوورن لەسەر زیادکردنی بەرهەم بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو داوای لە وڵاتانی سەرەکیی بەرهەمهێنەری وزە لە کۆمەڵەی G20 کرد، ئاستی بەرهەمهێنانیان بەرزبکەنەوە بەمەبەستی دڵنیایی لە بوژانەوەی ئابورییەکی بەهێز لەجیهاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە کۆشکی سپی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ فشارخستنەسەر وڵاتانی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بۆ زیادکردنی بەرهەم.

بابەتی پێشتر

پاسەوانێكی ماكرۆن بەهۆی پەلاماردانی خۆپیشاندەران سزادەدرێت

بابەتی دواتر

ئەو منداڵەی لە فڕۆكەخانەی كابول ڕادەستی سەربازە ئەمریكییەكە كرا "بێسەروشوێنە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share