پاسەوانێكی ماكرۆن بەهۆی پەلاماردانی خۆپیشاندەران سزادەدرێت

12 تۆمەتی ڕووبەڕوو كراوەتەوە

پاسەوانی پێشووی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بە زیندانیكردن بۆ ماوەی سێ ساڵ سزادرا، بەهۆی ژمارەیەك تۆمەت كە دیارترینیان توندوتیژییە بەرامبەر خۆپیشاندەران.

ئەلیكساندەر بنعەلا، پاسەوانەكەی پێشووی ماكرۆن كە تەمەنی ئێستای 30 ساڵە، 12 تۆمەتی ڕووبەڕوو كراوەتەوە دیارترینیان “ئەنجامدانی توندوتیژییە لەمیانەی گردبوونەوە” و “دەستێوەردان لە ئەركی پۆلیس” لەمیانەی ئەو خۆپیشاندانەی پاریسدا كە لە 1ی ئایاری 2018 ئەنجامدرا.

بنعەلا لە خۆپیشاندانەكەدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان وەك چاودێر ئامادەبووە، وێنەی گیراوە كاتێك كلاوێكی سەربازی لەسەربووە و لە ناوەڕاستی پاریس پەلاماری خۆپیشاندەرانی داوە.

دادوەری دادگاكە لەكاتی خوێندنەوەی سزاكە وتی “دەسەڵاتی دیاریكراوت پێدراوە.. پێدەچێت ئەوە هۆكاری نزیكیت بێت لە سەرۆك كۆمار”.

هەروەك جەختیكردەوە لەسەر “هەستی دەربازبوون لە سزا و دەسەڵاتی ڕەها” لەلای تۆمەتبار، كە لەهەمانكاتدا تۆمەتباركراوە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بەشێوەی ناشەرعی لەدوای دەستپێكێشانەوەی، هەروەها بەكارهێنانی بەڵگەی ساختە بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرت و هەڵگرتنی چەك بەشێوەی نایاسایی لە ساڵی 2017دا.

لەو سێ ساڵ زیندانییەی بەسەریدا دراوە، ساڵێكیانی دەكرێت لە ماڵەكەی خۆیدا بەسەرببات لەژێر چاودێری بە لەدەستكردنی بازنەیەكی ئەلیكترۆنی.

بنعەلا سەرەتا وەك پاسەوانی تایبەتیی ماكرۆن لە ساڵی 2016 كاریكردووە، دواتر پلەی بەرزكراوەتەوە بۆ پۆستێكی ئەمنیی باڵا پاش سەركەوتنی ماكرۆن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئایاری 2017 تا ئەوەی بووەتە یەكێك لە كەسە نزیكە متمانەپێكراوەكانی سەرۆكی فەرەنسا و لە زۆر وێنەدا لە تەنیشتییەوە دەردەكەوێت.

بابەتی پێشتر

یونامی لە توندوتیژییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغداد نیگەرانە

بابەتی دواتر

وەزارەتی وزەی ئەمریکا داوای زیادکردنی بەرهەم لە ئۆپیک پڵەس دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 96 دۆلار…
Total
0
Share