یونامی لە توندوتیژییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغداد نیگەرانە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە ڕووداکانی دوێنێی ناوچەی سەوزی بەغداد و توندوتیژییەکان نیگەرانی پیشاندا و داوادەکات ڕێز لە مافی خۆپیشاندان بگیرێت.

لە تویتێکدا لەبارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ هەینیی ناوچەی سەوزی بەغداد ڕوویاندا یونامی ڕایگەیاند، ” یونامی نیگەرانە سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژیی ئەمڕۆی بەغداد و برینداربوونی خەڵك، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنیان هەبێت”.

یونامی داواشدەکات، ڕێز لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگیرێت و خۆپیشاندانەکانیش بە شێوەیەکی ئاشتییانە بەڕێوەبچن.

ئێوارەی دوێنێ هەینی لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغداد خۆپیشاندان بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدرا و لەکاتی هەوڵدانیان بۆ چوونەناو ناوچەی سەوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.

لەئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان 125 کەس برینداربوون و 27 لەوانە لە خۆپیشاندەران بوون و ئەوانی دیکە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بوون، بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تەوتینی فەرمانبەرانی سلێمانی تەواوبوو وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە ناردنی مووچە…
Total
0
Share