رێگە بە وەزیری ناوخۆی عێراق نەدرا دەنگ بدات

لە لایەن کارمەندانی کۆمسیۆنەوە، رێگە بە وەزیری ناوخۆی عێراق نەدرا دەنگ بدات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە بنکەی دەنگدان لە هۆتێل رەشید لە ناوەڕاستی بەغداد کە بۆ دەنگدانی بەرپرسە سیاسیی و حکومییەکان دیاریکراوە، بۆ ئەوەی دەنگ بدات، بەڵام کارمەندانی کۆمسیۆن رێگریان لێکرد.

پەیوەیست بە هۆکاری رێگریکردنەکە، میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە، “کارمەندانی کۆمسیۆن بە وەزیری ناوخۆیان وتووە، پێویست بوو رۆژی 16ی مانگ لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بدەیت، ناتوانیت لە دەنگدانی گشتیدا دەنگ بدەیت”.

لە کاتژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆوە، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە و بڕیارە تاکو کاتژمێر 6ی ئێوارە بنکەکانی دەنگدان کراوە بن.

بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆن 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانەكەی ئەمڕۆدا هەیە.

 

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی كورد لە رێگای گەڕانەوەن بۆ كەركوك

بابەتی دواتر

هاوڕێ و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلالە<br> پیاوێکی 111 ساڵ لە کەرکوک بەشداریی هەڵبژاردن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share