لەبارەی ڤاکسینکردنەوە تەندروستیی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند تیمەکانی پێدانی ڤاکسین لە شاری سلێمانی زیاد دەکات و داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تا کاتژمێر 4:00 ئێوارە سەردانی بنەکانی پێدانی ڤاکسین بکەن.

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ” لە ڕێگەی تیم مۆبایلەوە کە بە یانیان لەبەردەم باخی گشتی دەبێت لەکاتژمێر 8:30 بەیانی تا12:30 نیوەڕوان، پاشان لەکاتژمێر 1:30 تا کاتژمێر 5:00 لە بەر دەرکی سەرادا دەبێت شەوانیش لەشەقامی سالم دەبێت، جگەلەوەی لەڕێگای چەند تیمێکی گەڕۆک ڕۆژانە سەردانی قەزاو ناحیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکرێت تا زۆرترین هاوڵاتی ڤاکسین دژی کۆرۆنا وەربگرێت”

بنکەکانی ڤاکسینکردن لە شاری سلێمانی ئەمانەن:

1_ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی

2_ کارگەی جگەرەی کۆنی سلێمانی / ڕێکخراوی کلتوری

3_ بنکەی پێدانی ڤاکسین لەناو زانکۆی سلێمانی

4_ مەڵبەندی تەندروستیی سەروەری

5_ مەڵبەندی تەندروستیی خەبات

6_ مەڵبەندی تەندروستی بابە گوڕگوڕ

7_ کلنکی ڕاوێژکاری علی کەمال

8_ مەڵبەندی تەندروستیی شەهیدانی کەڵەکن

9_ مەڵبەندی تەندروستیی کارێزە وشک

 جگە لەوەی لە بەیانیاندا سەرجەم ئەو مەڵبەند و بنکە تەندروستیانەی کە پێشتر کاریان کردووە لە پێدانی ڤاکسین بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە

بابەتی دواتر

ئێران: بڕی 25 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بەڕێژەی 60%ـمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share