د. ئازادی شوانی، کاندیدی بەرەی گەل لە کەرکوک، بڕیاریدا لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکشێتەوە و پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد
د. ئازاد شوانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، “من وەک د. ئازاد شوانی ناسراو بە ئازاد حروق، کاندیدی ژمارە 2 لەسەر لیستی بەرەی گەل لە بازنەی کەرکوک، بەباشمزانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکشێمەوە، بەبێ ئەوەی هیچ حزب و لایەنێک فشارم لێبکات”.
دەشڵێت، “کشانەوەم لەسەر بڕیاری تایبەت بە خۆمە، ئەمەش پاش ئەوەی خوێندنەوەیەکی وردم بۆ دۆخی شاری کەرکوک کرد”.