نوسینگەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە و لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
هاونیشتمانیانی ئازیز
بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتی و مڕۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە.
وە لە ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە، لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانان لەکوردستان کەرکوک و ناوچە دابراوەکان دەکەین کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین وە سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی باکور و رۆژھەلات و رۆژئاوا کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ـ دەپرسنەوە.
هاوکات سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزییان رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم .
لە کۆتاییدا داواکاریین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مڕۆڤێکی نەخۆشکەوتوو لە کوردستان جیهان بدات.