فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر خەرجدەکرێت و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، بڕی سێ هەزار دۆلار دەدرێتە هەر ماڵێک.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئهو بڕه پارهیه لهسهر بودجهی پارێزگای ههولێر بهشێوازی نهختینه وهك قۆناغی یهكهم بۆ قهرهبووكردنهوهی زیانلێكهوتووانی ئهو لافاوه خهرجدهكرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “591 خێزان زەرەرمەندبوون و بۆ هەر خێزانێکی زیانلێکەوتووش بڕی سێ هەزار دۆلاری پێدەدرێت”.
بە وتەی پارێزگاری هەولێر، لیژنەی دەستنیشانکردنی زیانەکان قەبارەی زیانی لافاوەکەی بە پێنج ملیار دینار مەزەندە کردووە.
ئومێد خۆشناو ئاشکرایکرد، ئەو پارەیەی دەدرێتە ئەو ماڵانە، بۆ کڕینەوەی پێداویستییەکانی ناوماڵە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتی لیژنەکە دەریخستووە 149 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئیستا، ئەو 149 ئۆتۆمبێلە پۆلێنکراون بەسەر سێ جۆر زیانلێکەوتندا و هاوکاریی ئەو کەسانە دەکرێت کە ئۆتۆمبێلەکانیان بەتەواوی زیانیان پێگەیشتووە.