بەغداد زیاتر لە ملیارێك دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم ڕەوانەكرد

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، چەکی بانکیی قۆناغی شەشەمی پارەی جوتیاران لە بەغدادەوە گەیشتووەتە هەرێم و بڕەکەی زیاترە لە ملیارێک دینار.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگادارکراین کە چەکی بانکیی بەشی شەشەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 گەیشتووە”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “پارەكە دوای ئەوەی لە ڕێگای بانکەکانی هەرێم ڕاستاندنی بۆ دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

پارەكە بەمشێوەی لای خوارەوە دابەش دەكرێت:

1-سلێمانی ( 616) ملیۆن دینار .

2-هەولێر (393) ملیۆن دینار .

3-دهۆک (59) ملیۆن دینار .

بابەتی پێشتر

تەنها 13%ی سلێمانی ڤاكسینكراون.. 25 تیمی گەڕۆك بۆ ڤاكسینكردن پێكهێنران

بابەتی دواتر

فەتح: دروشمی سەدر هەڵوەشاندنەوەی حەشدە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەین

سەرۆكی یەكێتی نیگەرانی لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەردەبرێت و دەڵێت، پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی…
Total
0
Share