ڕوونكردنەوەی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی سڕانەوەی پێبژاردنەكان

هاتوچۆی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە هاككردنی ماڵپەڕەكەیان بووبێتە هۆی سڕینەوەی سزا و پێبژاردنەكان.

شەوی ڕابردوو ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماوەیەك هاككرا، دواتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وابڵاوكرایەوە سزا و سەرپێچییەكانی هاتوچۆ سڕاونەتەوە، بەڵام بەرپرسێكی هاتوچۆی سلێمانی ئەوە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، هاككەرەكان نەیانتواینەوە دەستیان بە زانیارییەكان بگات.

بەرپرسەكەی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاماژەی بەوەشكرد، ماڵپەڕەكە تەنها بۆ هۆشیاریی شۆفێرانە و تەواوی سیستمی هاتوچۆ لەنێو ماڵپەڕەكە نییە، بۆیە جەختی لەوەكردەوە، “تیمی ئایتیی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان دەستیان بە گەڕاندنەوەی ماڵپەڕەکە کردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا جارێکی دیکە دەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەوەی هاوڕات نییە و لە تاوانەکاندا هاوبەشیت ناکات، بە ژەهر لەناوی دەبەیت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی یورۆپا لیگ بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی گوێر كۆنتڕۆڵكرا

پاش چەند كاتژمێرێك كاركردنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی، ئەو ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا كە لە پاڵاوگەیەكی پێشووی گوێر كەوتبووەوە. نەبەز عەبدولحەمید،…
Total
0
Share