كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچلۆتی پاش بردنەوەیان لە شاختار

// ئەو فیكانەی لێدەدرێت دەبێت وامان لێبكات باشتر بین، سەرەتا باش دەركەوتین، بەڵام دواتر ڕیتمی یارییەكەمان خاو بووەوە، گرنگە هاندەران بەو شێوەیە ئاگادارمان بكەنەوە

// لە ئێستادا ڤینیسیۆس و بنزیمە كارێكی باش دەكەن، میلیتاو و ئالابا بە باشی دەركەوتن، بەڵام ڕیاڵ مەدرید ڕیاڵ مەدریدە و تەنها بریتی نییە لە بنزیمە و ڤینیسیۆس

// تووشی ئاستەنگیی زۆر بووین، بەڵام دواجار بردنەوەمان بەدەستهێنا، دانیشاندنی كارڤاخال بەهۆی دروستبوونی كێشەی جەستەییەوە بوو

// ڤینیسیۆس لەڕووی یاری دروستكردن و هێرشبردنەوە زۆر باشە،  ئێستا متمانەی زۆری بەخۆیەتی

// هازارد بۆ یاریكردن ئامادەیە، لەوانەیە شەممە یاریی بكات، هەركاتێك كاتی ئەو هات پێویستە ئامادەبێت، پێمباشبوو لۆكاس ڤاسكێز بەكاربێنم و زیاتر ئامادەیە

// شاختار شێوازی یاریكردنی گۆڕی و فشاری كردە سەر بەرگریكارەكان

// توڕەبوون شتێكی ئاساییە، بەتایبەت بۆ یاریزانێك كە ٤٠ خولەك خۆی گەرم بكات و بەشداری نەكات، پێموابوو پێویستمان بە گۆڕانكاری نییە

// ڤینیسیۆس و بنزیمە و كۆرتوا ئاستیان لە زۆربەی یاریزانەكانی تر بەرزتر بوو

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی چاڤی پێش چوونی بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ئاستی دەردانی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن نزیكە بگاتەوە پێش كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات

دووان لە یاریزانە بەئەزموونەکانی یانەی لیڤەرپوڵ نزیکن پەیوەندی بە یانەکانی خولی سعوودیەوە بکەن. فابینیۆ وردەکاریی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی…
Total
0
Share