(ڤیدیۆ) کریستیانۆ بووە فریادڕەسی یونایتد و بارسا هیوای بۆ گەڕایەوە

یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن و یوڤانتۆس یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بردەوە و مانچستەر یونایتد لە دۆڕاندن ڕزگاری بوو.

ئەمشەو سێشەممە، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی بەرامبەر یانەی ئاتالانتا ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئاتالانتا لە خولەکەکانی 12، 56 لەلایەن جوسێپ ئیلیچیچ و دوڤان زاپاتاوە تۆمارکران، گۆڵەکانی یونایتسیش لە خولەکەکانی 45، 91 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئالیانز ئارینا میوانداریی یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندیی ئەڵمانییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی باڤاری لە خولەکەکانی 26، 32، 49، 61، 84  لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (هاتریک)، سێرج گنابری و لیرۆی سانێ-وە تۆمارکران، گۆڵەکانی یانەی میوانیش لە خولەکەکانی 38، 74 لەلایەن فیلیپی دا سیلڤا و داروین نونێزەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی گرنگ و چارەنوسسازی دیکەدا، یانەی بەرشلۆنە لە ئۆڵیمپیسکی ئارینا بووە میوانی یانەی دینامۆ کیێڤی ئۆکرانی.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی بارسا کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 70 لەلایەن ئانسو فاتی-یەوە تۆمارکرا

 

ئەنجامە تۆمارکراوەکان:

دینامۆ کیێڤ 0-1 بەرشلۆنە

بایرن میونشن 5-2 بەنفیکا

ڤیاڕیاڵ 2-0 یەنگ بۆیز

ئاتالانتا 2-2 مانچستەر یونایتد

یوڤانتۆس 4-2 زینیت

ئیشبیلیە 1-2 لیل

ڕیزبەندی کۆمەڵەکان:

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی بە گۆڵێک مالمۆی بڕی و ڤۆلفسبۆرگ سالزبۆرگی ڕاگرت

بابەتی دواتر

فەیسبووك سیستمی ناسینەوەی ڕووخسار ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەیل لە ئەمریکا پاڵەوانە

ئەستێرەی وێڵزی، گاریس بەیل بە درێسی یانەی لۆس ئەنجلسەوە ناسناوی خولی ئەمریکای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا…
Total
0
Share