سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە و ژمارەیەك فراكسیۆنیش بەشداریی كۆبوونەوەكە ناكات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆببنەوە، هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ، یەكگرتوو، نەوەی نوێ‌ و سەربەخۆكان بڕیاریان دا بایكۆتی كۆبوونەوەكە بكەن.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن “نەوەی نوێ و كۆمەڵی دادگەری و سەربەخۆكان” بایكۆتی كۆبوونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.”

لای خۆیەوە، فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاری بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان داوە بەهۆی ئەوەی “سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە ئاستی كێشە و داواكاریی خەڵكی كوردستاندا نیە”.

كۆمەڵی دادگەری پێشیوایە، “پرسی گەندەڵی و تاڵانكاریی ڕێكخراو-ی سامانی گشتی، كۆچی بەلێشاوی خەڵك بۆ دەرەوەی وڵات كە خەریكە دەبێتە كارەسات، بێكاری و هەڵكشانی ڕێژەی هەژاری و برسێتی، مافی خوراوی فەرمانبەران و خەمی ئەو دەیان هەزار دەرچووەی زانكۆ و پەیمانگاكان لەپێشترن تا قسە و كۆبوونەوەی جددییان لەسەر بكرێت نەك ئەو كۆبوونەوەیە”.

بابەتی پێشتر

حکومەت لەبارەی بوونی جۆرێک کرم لەناو مۆز و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ترسناک ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی جێگیر بۆ فرۆشتنی بەنزین بە پاسەکان دادەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share