نرخی نەوت لەئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو جێگیرە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 106 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 106 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی تەكساس بە 96 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخەكەی جێگیرە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
Total
0
Share