“ئێستا” كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو لە كۆلێجە پزیشكییەكانی زانكۆكان ئاشكرادەكات

نمرەی وەرگیراو لەنێوان كۆنمرەی 100 بۆ 91.667دایە

وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانكاریكردنی لە ئەنجامەكانی زانكۆلاین ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامە نوێیەكان نمرەی وەرگیراو لە كۆلێجە پزیشكییەكان لەنێوان كۆنمرەی 100 بۆ 91.667دایە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجامى نوێى گۆڕانکارییەکانى وەرگیراوانی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) ڕاگەیاند.

ئەنجامی پێشووی زانكۆلاین، بەتایبەت كەمترین كۆنمرەی وەرگیراوان لە كۆلێجە پزیشكییەكان زۆرترین كاردانەوە و نیگەرانی لێكەوتەوە.

بەپێی ئەنجامە نوێیەكانیش كەمترین كۆنمرەی وەرگیراوان لە كۆلێجە پزیشكییە گشتییەكان بەمجۆرەیە، (هەولێری پزیشكی 100، سلێمانی 99.143، دهۆك 99.143، زاخۆ 99 و گەرمیان 98.800).

كەمترین كۆنمرەی وەرگیراوان لە كۆلێجەكانی پزیشكیی ددان، (هەولێری پزیشكی 98.667، سلێمانی 98.333 و دهۆك 98.286).

هەروەها كەمترین كۆنمرەی كۆلێجەكانی دەرمانسازی بەمجۆرەیە، (هەولێری پزیشكی 98.333، سلێمانی 98 و دهۆك 98).

لە كۆلێجەكانی پەرستاریی زانكۆكانیش كەمترین كۆنمرەی وەرگیراوان بریتییە لە، (هەولێری پزیشكی “پەرستاری 96.800 و مامانی 91.667″، سلێمانی 96.571 و دهۆك 96).

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی نۆ كەسی بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

بابەتی دواتر

میدڵ ئیست: توركیا دەیەوێت ڕەزامەندیی ڕوسیا بەدەستبهێنێت بۆ داگیركردنی كۆبانێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی سەوز-ەوە

فراكسیۆنی سەوز لە راگەیەندراوێكدا هێرشكردنەسەر پەرلەمانتارێكی ئیدانە دەكات و داواشدەكات تاوانكارانی كردەوەكە دەستگیربكرێن. فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share