ئاژانسێكی ڕوسی: پێدەچێت ئەمڕۆ توركیا هێرشبكاتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان

ئاژانسی هەواڵی “سپوتنیك”ی ڕوسی لە ڕاپۆرتێكدا بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەك كە ناوی ئاشكرانەكراوە بڵاویكردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەمڕۆ سێشەممە توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ڕۆژئاوای كوردستان لەدژی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرپابكات.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن و لە وەڵامی چەند پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری بەرپاكردنی ئەو هێرشە لەلایەن توركیاوە، هەروەها هەڵوێستی ئەمریكا لەو كاتەدا چی دەبێت؟، جۆن كێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاند، “ئەو هێرشانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەن لە پێنتاگۆن”.

وتیشی، “هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوبەشی ئێمەن لە شەڕی دژ بە داعش لە سوریا، ئێمە بە گرنگییەوە لەو هاوبەشییە دەڕوانین و بەردەوامدەبین لە كاركردن لەگەڵ ئەو هێزانەدا و پێكەوە هەڕەشەكانی داعش لە سوریا سنووردار دەكەین، پێموایە ئەو جۆرە هاوكاری و ئۆپەراسیۆنانە درێژەیان دەبێت”.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، بێئاگایی خۆی لەو بابەتە نیشاندا و بە پەیامنێری ئاژانسەكەی ڕاگەیاند، “سەبارەت بەوەی توركەكان چی دەكەن و ناكەن، پێشنیازدەكەم لەگەڵ كەسانێك لە ئەنقەرە قسەبكەیت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە…
Total
0
Share