لە سنووری زاخۆ ئاگر كەوتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە سنووری گوندی قەرەوڵەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگركەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگرەكە لە ناوچەیەكی دارستانی لە سنووری گوندەكە كەوتووەتەوە و بەشێكی زۆری ئەو ناوچەیە سووتاوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی زاخۆ لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، هێزە ئەمنییەكان هاوكاريی تیمەكانی بەرگریی شارستانین و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 کاتژمێردا 114 منداڵ سییەکان لە نەخۆشخانە خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی پڕبوونی بەشەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ڕاگەیاند بەهۆی زۆریی منداڵانی نەخۆشی داخڵکراو لە نەخۆشخانەکەدا، بەپێی وتەی…
Total
0
Share