هێمن هەورامی: فەڕەنسا تاكە پشتیوانی ڕاستەقینەی هەرێمی كوردستان بووە

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەل و حكومەت و سەرۆككۆمارەكانی فەڕەنسا بەردەوام پشتیوانی گەلی كوردستانیان كردووە و دەشڵێت، هەر هەڵوێستێكی پێچەوانە لە هەر لایەكەوە بوبێت تەعبیر لە ڕای پەرلەمان ناكات.

شاندێكی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم بە سەرۆكایەتی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی كونسوڵخانەی فەڕەنسایان لە هەولێر كرد و پشتیوانی پەرلەمان و خەڵكی كوردستانیان بۆ حكومەت و گەلی فەڕەنسا نیشاندا.

دوابەدوای سەردانەكەش هێمن هەورامی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، گەل و حكومەت و سەرۆككۆمارەكانی فەڕەنسا بەردەوام پشتیوانی گەلی كوردستانیان كردووە.

وتیشی، سەردانەكەیان هەم بۆ گەیاندنەوەی ڕێز و سوپاس بووە بە گەل و حكومەتی فەڕەنسا، هەم بۆ دەربڕینی پشتیوانیش بۆ هەر هەڵوێستێك كە ئێستا حكومەتی فەرەنسا و ڕای گشتی فەڕەنسا هەیبێت، بۆ ئەوەی ئەم پەیوەندییانە هەبێت”.


جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئەوەشی وت، “فەرەنسا تاكە پشتیوانی حەقیقی هەرێمی كوردستان بووە” بۆیە هەر هەڵوێستێك لە هەر پەرلەمانتارێك و لە هەر لایەكەوە بوبێت تەعبیر لە ڕای پەرلەمانی كوردستان ناكات.

دوپاتیشیكردەوە، هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان ئەمەیە كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و زۆرینەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان لەناو پەرلەمان تەعبیری لێدەكات.

هێمن هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، “ئیدانەی هەر جۆرە لێدوان و هەر جۆرە دەربڕینێك دەكەین كە پێكەوە ژیانی ئاینەكان، پێكەوە هەڵكردن لەگەڵ یەكتری و جیاوازی قبوڵكردنی یەكتری نادیدە بگرێت”.

سەردانی ئەو شاندە لەكاتێكدایە ڕۆژی دووشەممە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی كاریكاتێر و لێدوانەكانی ئیمانوێل ماكرۆن،ی سەرۆككۆمار یاداشتی نیگەرانیی 26 پەرلەمانتاریان ڕادەستی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.

بابەتی پێشتر

شۆڕش ئیسماعیل: ناوه‌ندی هاوبه‌شی پێشمەرگە و سوپا لە هەولێر و بەغداد دەكرێنەوە

بابەتی دواتر

ئازەربایجان: لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەرمینیا 69 هاوڵاتیی سڤیل كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share