بەفەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەگۆڕدرێت.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیکردووە بە گۆڕانکاری لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق و حەمید شەتری لە شوێنی عەبدولغەنی ئەسەدی دادەنرێت.
حەمید شەتری لەئێستادا بریكاری سەرۆكی دەزگاكەیە و تائێستاش هۆكاری ئەو گۆڕانكارییە بەفەرمیی ئاشكرانەكراوە.