كەشناسیی هەرێم: كەشەكە بەرەو بارانبارینی تەواو دەچێت

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو بێت و کەشەکە بەرەو بارینی نمە باران و بارانی تەواوبچێت و ئەگەری بارینی بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوکردەوە، لەسەر تاسەری هەرێمدا سبەینێ پلەکانی گەرما چەند پلەیەكی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

لە پارێزگاكانیش كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت:

پارێزگای هەولێر:

ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی دوای نیوەرۆدا و لە ناوچە شاخەوییەکاندا رێژەی بارانەکە زیاد دەکات بەتایبەت لەکاتەکانی شەودا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

سبەینێ سێشەممە، ئاسمانی پارێزگاکە لە نێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکات و شوێنی جیاوازدا، هەروەها، بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.

پارێزگای سلێمانی:

ئاسمانی پارێزگای سلێمانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکاتەکانی بەیانی و لەکاتی دوانیوەڕۆ رێژەی باران بارینەکە زیاد دەکات و دواتر دەگۆریت بۆ بارانی مامناوەند، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.

پارێزگای دهۆک:

ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای دهۆک هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا و رێژەی دابارینەکە لەکاتەکانی شەودا زیاد دەکات لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

سبەینێ ئاسمانی پارێزگاکە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

پارێزگای هەڵەبجە:

ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەڵەبجە ئاسمان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیاوزدا، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.

سبەینێ ئاسمانی پارێزگاکە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی بەیانی زوودا و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.

پارێزگای کەرکوک:

ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکە هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا و سبەینێش ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچەهەوردایە و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوودا.

بابەتی پێشتر

كلۆپ: كەس حەز بە ڕووبەڕووبونەوەی لیڤەرپوڵ ناكات

بابەتی دواتر

نەوتی سپی نەما <br >نرخەكەی لەسەر هاوڵاتییان گرانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share