تەقینەوەیەكی بەهێز لە پاریس روویدا

ئاگرێكی گەورە كە هۆكارەكەی نەزانراوە لە بینایەكدا لە ناوەڕاستی پاریس كەوتەوە و بووەهۆی هەرەسهێنانی بەشێكی.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆیەوە 16 كەس برینداربوون، دۆخی حەوتیان دژوارە.

تەقینەوەكە بووەتە هۆی داخستنی وێستگەی میترۆ لە ناوچەی پێنج-ی پاریس.

بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەكە “دوو كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە بێسەروشوێنن، گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە”.

پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، رووكاری باڵەخانەكە داڕماوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كوژاندووەتەوە.

شایەتحاڵان دەڵێن، تەقینەوەیەكی گەورە روویداوە، بەر لە ئاگرەكە. هێشتا دڵنیایی نییە ئایا بەهۆی تەقینەوەی غازەوە بووە یان هۆكاری دیكەی هەیە.

بابەتی پێشتر

ریزبەندی وڵاتان لەڕووی یەكسانیی رەگەزی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

لەمەودوا شۆفێران سیستمی فێنككەرەوە بەكارنەهێنن سزادەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share