ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەخنە لە سودانی دەگرێت

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەخنە لە سودانی دەگرێت و رایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە رۆڵی ئێمە نەداوە”.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵیت، “دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵیی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سوریا بە ناوی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبو خەدیجە لە چالاکییەکدا کوژرا.”.

دەشڵێت، “ئەم کردارەش دەرخەری رژدی ئێمەیە لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا، بەڵام بەداخەوە لە راگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک بە رۆڵی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە، ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رۆڵی کاریگەریان لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا هەبووە و هەرواش بە کارایی لەم ئەرکەی بەردەوامدەبێت و باشترە حکومەتی فیدراڵیش زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هاوئاهەنگی برەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سەرانسەری عێراق”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی داوایه‌كى یاسایی 75 ملیار دیناریی له‌ كۆمپانیاى نالیا برده‌وه‌‏

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی یاسایی به‌ به‌های 75 ملیار ‏دینار له‌ كۆمپانیای نالیا برده‌وه‌، وەزارەتەكە…
زیاتر ببینە

قوربانییە عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق جیاوازی دەکات لە نێوان ئەو هاوڵاتییانەی لە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران…
Total
0
Share