محەمەد شێخ وەهاب دەستگیركرایەوە

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ماوەی ڕابردوو بەتۆمەتی ساختەكاری لە پسووڵەدا دەستگیركرابوو، دووبارە دەستگیركرایەوە، تۆمەتی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و هەڕەشەكردنی دراوەتە پاڵ.

بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنەكەی لە فراكسیۆنی گۆڕان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دووپاتكردەوە.

دەستگیركردنەكە لەسەر سكاڵای سەرۆكی شارەوانیی ناحیەی ڕزگاری بووە و تۆمەتی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و هەڕشەكردنی دراوەتە پاڵ.

لە ساڵی ڕابردووشدا محەمەد شێخ وەهاب لەسەر كەیسێكی تایبەت بە گەندەڵی و ساختەكاری لە پسووڵەدا، بۆ ماوەیەك دەستگیركرا.

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ 40 كەسی دیكە دا بەتۆمەتی ساختەكردنی پسووڵە لە مەرزی پەروێزخان كە بەهاكەی بە دوو ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت، تۆمەتباركرابوون و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركرابوو.

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم داوای هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

ژمارەی گیانلەدەستدان لەنێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share