ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، 180 ملیۆن دیناری ساختەی پێبووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانیان لە 23ی ئەم مانگە تۆمەتبارێكیان بەناوی (أ. ع. م.) لەدایكبووی ساڵی 1989 دەستگیركردووە.
لەو هەڵمەتەدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزەر پیكاب كە بڕی 180 ملیۆن دیناری ساختەی لە جۆری 50 هەزاری و 25 هەزاری تیادابووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی ئاسایش، تۆمەتبارەكە ئەو بڕە پارەیەی لە دەرەوەی هەرێم هێناوە و بەنیازی ساغكردنەوەی بووە لە بازاڕەكانی سلێمانیدا.