با و باران 41 شۆرتی لە کارەبای نیشتمانیدا دروستکرد

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە با و بارانەوە کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، دەیان شۆرت لە تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا دروستبووە و بەهۆیەوە چەند کاتژمێرێک کارەبا کوژاوەتەوە.

لەسەر شۆرتەکانی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، ” هێڵێکی 132کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی کەوتووە و چەند زیانێکی دیکەش بەر هێڵەکانی 11 و 33 کەوتوون، شۆرتی کارەباش لە 41 فیدەری کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی دروست بوون”.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، ” بەشی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا گرفتەکانیان چارەسەر کردووە و کارەبا لە ماوەیەکی کەمدا ئاسایی بووەتەوە”.

وەزارەتی کارەبا داوای لە هاوڵاتییان کردووە، لەکاتی بارانبارین و هەورە تریشقە خۆیان لە تاوەرەکانی کارەبا بە دوور بگرن کە مەترسی بۆ سەر گیانتان دروست دەکات.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

بابەتی دواتر

توخێل هێرشبەری دیکەی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە هەولێر کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێك کوژرا. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە نەخۆشخانەی هیواوە

نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، سەرباری گرفتە داراییەكان توانیوومانە خزمەتگوزارییەكان لە ئاستێكی باڵادا بێت. بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی هیوا كە وێنەیەكی…
Total
0
Share