لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو ماتۆڕسوار برینداربوون

ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری کەلار دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا و دوو کەس کە هەردووکیان ماتۆڕسواربوون برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “رووداوی یەکەم لە نزیک نەخۆشخانەی شاری پزیشکی گەرمیان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی روویدا بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو کە لەدایکبووی ساڵی 1982 ە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوی دووەم لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی کەلار روویدا لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی میتسیوبیشی کەنتر بارهەڵگر، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو، کە لەدایکبووی ساڵی 2006 ە.

تیمەکانی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە هەردوو رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕۆڵی سەرەکیی یەکێتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرییەت بەبیردەهێنینەوە

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد…
Total
0
Share