مۆسکۆ ڕەخنە لە جووڵەکانی ناتۆ دەگرێت.. ئۆکرانیا بەبێزارکردن تۆمەتباردەکات

لەبەردەوامیی تۆمەتبارکردنەکانی ڕوسیا، ئۆکرانیا و ناتۆدا، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە ڕوسیا ڕەخنەکانی سەبارەت بە ئامادەکاریی هێزەکانی ناتۆ لەسەر سنوورەکانی وڵاتەکەی خستەڕوو.

ئەلیکساندەر دڤۆرنیکۆڤ فەرماندەی ناوچەی سەربازیی باشووری ڕوسیا بە “ئاژانسی نۆڤۆستی”ی ڕاگەیاندووە، ئامادەکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانیی ناتۆ و ئەگەری گەورەبوونی ناکۆکییەکان لەگەڵ خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا، هەڕەشەی سەرەکین لە ئاسایشی باشووری ڕوسیا.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ڕوسیا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە وڵاتەکەی لە سنووری باشووری ڕوسیا ئامادەکاریی سەربازیی کردووە بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و ئاسایشی وڵات.

لەلایەکی دیکەوە دێمێتری بیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕوسیا ڕایگەیاند، جووڵە دەریاییەکانی ئۆکرانیا و ناردنی کەشتیی جەنگیی ئۆکرانیا بۆ گەرووی کریچ جارێکی دیکە پێوسیتیی خۆپارێزی لە ئەگەری مەترسییەکان نیشان دا.

هەروەها هاوپەیمانیی ناتۆ ئەمڕۆ هەینی، جارێکی دیکە پاڵپشتیی هاوپەیمانییەکەی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە، یەنیس ستۆڵتنبێرگ سەرۆکی هاوپەیمانییەکە ڕایگەیاند، ناتۆ بە هەموو تواناکانی پاڵپشتیی ئۆکرانیا دەکات.

 

 

بابەتی پێشتر

پوتین: سیخوڕەكانی سی ئای ئەی لە حكومەتی ڕوسیادا كاریاندەكرد و لەناومبردن

بابەتی دواتر

تووشبوون بە ئۆمیكرۆن لە ژاپۆن زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share