تەرمی كۆچبەرێكی عێراقی لە سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا دۆزرایەوە

شۆفێری بارهەڵگرەكە لە شوێنەكە هەڵهاتووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دۆزینەوەی تەرمی گەنجێكی عێراقی (تەمەن 32 ساڵ)ی لە نزیك سنوورەكانی ئەڵمانیا – پۆڵەندا ڕاگەیاند.

یەكێك لە شایەتحاڵان پۆلیسی لە ئەگەری بەقاچاغبردن ئاگاداركردووەتەوە، كاتێك پۆلیس گەیشتووەتە گوندی شوبستال-ی بچووك، كە نزیكە لە ڕێگای خێرای (ئۆتۆبان ئەی 4) نزیكەی 30 كەسی دۆزیوەتەوە كە تازە لە بارهەڵگرێك دابەزیوون و لەنێویاندا گەنجێك گیانیلەدەستداوە.

شۆفێری بارهەڵگرەكەش لە شوێنەكە هەڵاتووە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا زیادبوونی چوونە ناوەوەی نایاسایی كۆچبەرانی لە سنوورەكانی پۆڵەنداوە ئاشكراكرد.

كای زیبناویگر، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەكە وتی، ئەو شۆفێرەی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت، پێدەچێت كەسێكی پۆڵەندی بێت و تەمەنی 42 ساڵە.

زۆرینەی ئەو كۆچبەرانی پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیریاندەكات عێراقی و سورین و پێشتر خۆیان دەگەیەننە بیلاڕوسیا، دواتریش دەپەڕنەوە بۆ پۆڵەندا بەر لە خۆگەیاندن بە ئەڵمانیا بەمەبەستی داواكردنی مافی پەنابەری.

ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وتووێژەكانیان لەگەڵ عێراق بۆ وەستاندنی گەشتی كۆچبەران بەرەو بیلاڕوسیا سەركەوتوو بووە.

ئاشكراشیكرد، ئوردن-یش هەندێك گەشتی فڕۆكەوانی ڕاگرتووە.

لە مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا گەیشتنی چوار هەزار و 889 كۆچبەری نایاساییان لەڕێی بیلاڕوسیاوە تۆماركردووە، ئەمەش زیاترە لە نیوەی كۆی ئەو كۆچبەرانەی لەمساڵدا ڕوویان لەو وڵاتە كردووە.

بابەتی پێشتر

داگیركارییەكانی توركیا لە سوریا دیمۆگرافیای مەسیحییەكانیشی گۆڕیوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: زۆرترین بارانبارین لە سلێمانی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share